Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 23:53

مەسرور بارزانی: هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتر بۆ هەردوو یەكێتیی قوتابیان و لاوان دەخوازم

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی،جێگری سەرۆكی پارتی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی قوتابیان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی راگەیاند كە ئەمەش دەقەكەیەتی ..
لە یادی حەفتا و یەك ساڵی دامەزراندنی هەردوو ڕێكخراوی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی سكرتێر و مەكتەبی سكرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی هەردوو یەكێتیی قوتابیان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتر و پێشەنگبوونیان بۆ دەخوازم. 
یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، ڕۆڵێكی گرنگ و مێژوویەكی گەشیان لە بەدەستهێنان و پاراستنی مافەكانی قوتابیان و لاوان و پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و بەرەوپێشبردنی توانا و ئاستی زانستی قوتابیان و لاوانی كوردستان و داكۆكیكردن لە دەسكەوتە نیشتمانییەكاندا هەیە. 
هیوادارم هەردوو یەكێتییەكە، لە كاركردن و ئامادەكارییەكانیان بۆ بەستنی كۆنگرە سەركەوتووبن و لە ژێر سەركردایەتییەكی نوێ و بەهێز ، گۆڕانكاریی ڕیشەیی و نوێخوازانە لە ڕێڕەوی خەباتی ڕێكخراوەیی یەكێتیی قوتابییان و لاوانی دیموكراتی كوردستاندا بكەن و بەرەو قۆناخێكی پێشەنگتری ببەن، بە شێوەیەك كە لە ئاست پێشكەوتن و گۆڕانكارییە هەنووكەییەكانی كوردستان و جیهاندا بن و بە گیانێكی داهێنەرانەوە، بەردەوام بن لە بەرەوپێشبردنی تواناكانی قوتابیان و لاوانی كوردستان بە سوود وەرگرتن لە پێشكەوتنەكانی سەردەم، بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە خزمەتی نیشتمانەكەیان بكەن.
ساڵیادی هەژدەی شوبات پیرۆز بێت و هەمیشە سەركەوتوو بن. 
مەسرور بارزانی 
جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان 
2024/2/18
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.