Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 01:02

نێچیرڤان بارزانی: شانازی بەو ڕۆژانەوە دەكەم كە لە ڕیزەكانی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستاندا كارم كردووە

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێكیدا بەبۆنەی 71 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان،رایدەگەێنێ، وەك ھەمیشە پشتگیر و پشتیوانتان دەبین و بە بڕوا و گەرموگوڕیی زیاترەوە، بە دڵسۆزی و بەرپرسانە، برەو بە خەبات و خزمەت بدەن.
ئەمەش دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانییە.... 
یادی حەفتا و یەك ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزان سكرتێر و كارگێڕانی سكرتاریەت و ناوەندەكانی لاوان و تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتیە تێكۆشەرەكەتان پیرۆز دەكەم، ھیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
لە كاتێكدا ئەم یادە دەكەینەوە، بە ڕێز و پێزانینەوە لە كاروانی دوور و درێژی خەبات و خزمەتتان بە لاوانی كوردستان و قوربانییەكانتان لەپێناو گەل و نیشتمان و پاراستنی مافەكانی لاواندا دەڕوانین. ڕۆڵ و ئامادەیی و ڕەنج و ماندووبوونتان لە سەردەمی شۆڕش و خەباتی پێشمەرگایەتی و پێگەیاندنی سەركردە و كادیری دیار، ھەروەھا لە ئازادیشدا بەرز و بەڕێزەوە ھەڵدەسەنگێنین.
لەم یادەدا بە بڕوا و گەرموگوڕیی زیاترەوە، بە دڵسۆزی و بەرپرسانە، برەو بە خەبات و خزمەت بدەن بۆ ئەوەی لاوان ئامادەیی و ڕۆڵی كاریگەریان ھەبێت، بەشدار و ھاوبەشی كارا بن لە بەرەو پێشبردنی وڵات لە ھەموو بوارەكاندا و پێكەوە داھاتوویەكی باشتر بنیات بنێین. ئێمەش وەك ھەمیشە پشتگیر و پشتیوانتان دەبین و شانازی بەو ڕۆژانەوە دەكەم كە لە ڕیزەكانی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستاندا كارم كردووە.

سڵاو لە یادی دامەزراندنی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان و دروود بۆ گیانی شەھیدانی یەكێتییەكەتان و تەواوی شەھیدانی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
2024/2/18
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.