چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەپێی پێشبینییەکانیش، ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە، بارنبارینی مامناوەند و پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت.
بەپێی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، سبهی یەکشەممە، 18ی شوباتی 2024، بارانبارینی زیاتر، ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دەگرێتەوە و شەو کاریگەرییەکانی لاواز دەبێت.
ڕۆژی دووشەممە، 19ی شوباتی2024، لە دوانیوەڕۆوە، بارانی مامناوەند و پچڕپچڕ لە کات و شوێنی جیاوازدا دەبارێت؛ بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.