له ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی ده‌ستیی كوردستان، دووه‌م یاری له گه‌ڕی یه‌كه‌م له خوله‌كه له‌سه‌ر ئاستی كوڕان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی2ی2024 له هۆڵی فڕه‌نسۆ هه‌ریری له نێوان هه‌ولێر و قه‌ڵا به‌ڕێوه‌چوو.
یاری نێوان هه‌ردوو یانه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر به كۆتاهات به ئه‌نجامی 23 گۆل به‌رامبه‌ر به 21 گۆل بۆ قه‌ڵا.
رۆژی 22ی2ی2024، به یاری نێوان سلێمانی و كه‌یوان ده‌ست به یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌م له خولی نایابی تۆپی ده‌ستی كوردستان ده‌كرێت.
لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان كاروچالاكییه‌كانی به پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می جكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.