ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/2/17 له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ ڤۆلكه‌ر پێرسێس سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق، سوپاس و پێزانينى بۆ ئاماده‌يى و ڕۆڵى ئه‌رێنيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه پێرسێس تيشكى خسته سه‌ر ئه‌ركى خۆى و تيمه‌كه‌ى بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌ى ڕۆڵ و كارى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و ڕێكخراوه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى ئێستاى عێراق و پێشهاته ئه‌منى و سياسييه‌كان، سه‌ر‌نج و بيروبۆچوونه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئاڵۆگۆڕ كرد.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.