Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:48

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرێن، دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكات

کوردستان TV
100%

هەر لە كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن لە ئەڵمانیا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2024/2/17 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و عەبدوللەتیف بن ڕاشد ئەلزەییانی، وەزیری دەرەوەی بەحرەین، كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا مەترسی و ئاڵنگارییەكانی بەردەم ئارامی و سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ كرد كە لە ئەنجامی شەڕ لە غەززە و لێكەوتەكانی هاتووەتە ئاراوە. لەمبارەیەوە جەختیان له پێویستیی چڕكردنەوەی هەوڵەكان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سەقامگیری كردەوە.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا خواستی هاوبەشیان بۆ برەودان بە پەیوەندییەكانی بەحرێن لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و فروانكردنی هاریكاریی هاوبەشی نێوانیان دەربڕی. لەمبارەیەوە تیشكیان خستە سەر ئەو دەرفەت و بوارانەی لەنێوان هەردوولادا هەن و دەكرێ كاریان لەسەر بكرێت.
دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆر لە ناوچەكە، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.