Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 15:26

نێچیرڤان بارزانی و دوو گرووپی پەرلەمانتارانی ئەڵمانی كۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

هەر لە بەردەوامیی دیدار و كۆبوونەوەكانیدا لە كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن لە ئەڵمانیا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2024/2/17 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە جیا لەگەڵ گرووپێكی پەرلەمانتارانی حزبی SPD و گرووپێكی دیكەی هەردوو حزبی CDU و CSUی ئەڵمانی، پەیوەندییەكانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و دۆخی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد.
پەرلەمانتاران دید و تێڕوانینی خۆیان بۆ چۆنیەتیی برەودان بە پەیوەندییەكانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و بەتایبەتی هەرێمی كوردستان و داهاتووی هاریكاریی هاوبەشی نێوانیان لە كەرتە جیاكاندا خستەڕوو، هەروەها سوپاسی ڕۆڵی هەرێمی كوردستانیان كرد لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆر و یارمەتیدانی پێكهاتەكان بەتایبەتیش ئێزدییان.
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی پشتگیرییەكانی پەرلەمان و حكوومەت و گەلی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی كوردستان كرد و بەتایبەتی ئاماژەی بە هاوكاری و یارمەتییەكانی ئەڵمانیا بۆ ئێزدییان كرد.
دۆخی پێكهاتەكان بەگشتی لە هەرێمی كوردستان، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.