Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 14:38

وادەی مامەڵە و  وەرگرتنی تێچووی حەج درێژكرایەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕە رایگەیاند: لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و ئەنجامدانی ئاسانكاری بۆیان بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەكاتەوە كە ناویان بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ 2024 دەرچووە وادەی تەواوكردنی مامەڵەكان و وەرگرتنی تێچووی حەج تاوەكوو رۆژی پێنج شەممە 22-2-2024 درێژ دەكرێتەوە.
هەروەها ڕایدەگەیەنێت كە لە دوای 22-2-2024 بە هیچ شێوەیەك وادەی تەواوكردنی مامەڵەكان و  وەرگرتنی تێچووی حەج درێژ ناكرێتەوە و هەر كەسێك لە ماوەی دیاریكراودا سەردانی نووسینگەكانی حەج و عومڕەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتیمان نەكات بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانی و پێدانی تێچووی حەج، ناوی یەدەگ لە شوێنی دادەنرێت .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.