Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 12:57

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پابەندیی وڵاتەكەی بە پشتگیری لە عێراق و هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە

کوردستان TV
100%

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 2024/2/17 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن لە ئەڵمانیا، لەگەڵ دەیڤد كامیرۆن ،وەزیری دەرەوەی بەریتانیا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دەربارەی دوایین پێشهات و ئاڵنگارییە ئەمنییەكان لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گفتوگۆی هەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەكردنی كێشەكانیان، هەڵبژاردن و دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، گفتوگۆیان كرد.
هەردوولا دید و تێڕوانینی خۆیان لەسەر پێشهاتە ئەمنییەكان و بەئامانجگرتنی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و كاردانەوەیان، شەڕ لە غەززە و دۆخی شڵەژاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستەڕوو. لەمبارەیەوە جەختیان كردەوە كە تەشەنەسەندنی زیاتری ئاڵۆزییەكان، مەترسی و هەڕەشەی جددی لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە دروست دەكات. 
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، هاریكاریی هاوبەشی بەریتانیا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، دۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان، مەترسییەكانی داعش لەسەر عێراق و سووریا و پرسی كۆچی نایاسایی، باس كران.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پابەندیی وڵاتەكەی بە بەردەوامیی هاوكاری و پشتگیری لە عێراق و هەرێمی كوردستان و برەودان بە پەیوەندییەكان دووپات كردەوە. لای خۆیەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ستایشی پشتگیری و هەڵوێستی بەریتانیای بەرامبەر‌ بە عێراق و هەرێمی كوردستان كرد.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.