Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 14:39

بەرگری شارستانی هەولێر: هۆكاری ئاگرەكەی شەوی رابردوو تەقینی گیزەری تایبەت بە ئاو گەرمكردن بووە

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: دوێنی شەو كاتژمێر( 12:50) خوولەكی شەو ژووری كۆنترۆڵی بەرێوەبەرایەتیمان ئاگاداركرایەوە بەڕووداوێكی ئاگر لە باڵاخانەی ئەنجومەنی وەزیران لە پارێزگای هەولێر ، دەست بەجێ تیمەكانمان  گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە .
 هەروەها دەڵێت: دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە، دەركەوت كە هۆكارەكە تەقینی گیزەری تایبەت بە ئاو گەرم كردن بووە لە بەشی چێشتخانەیەك ، دواجار بۆتە هۆی كارلێك و تەقینی یەكێك لە بتلی غاز لەو جێگایەدا .
 دەشڵێت:خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە ، تەنها زیانێكی بچووكی ماددی بوونی هەبووە و توانراوە ئاگرەكە بەماوەیەكی كورت كۆنتڕۆڵ بكرێت .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.