Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 14:11

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی كوێت كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 2024/2/17 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن لە ئەڵمانیا، لەگەڵ عەبدوڵڵا عەلی ئەلیەحیا، وەزیری دەرەوەی كوێت، كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندیی دێرینی هەردوولا و پشتگیریی بەردەوامی كوێت بۆ هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران و جەخت لە برەودان بە هەموو بوارەكانی پەیوەندی و فراوانكردنی دەرفەتەكانی هاریكاریی هاوبەش لە هەموو ڕوویەكەوە، كرایەوە.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە زەمینە و دەرفەتەكانی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی عێراق و كوێت كرا و دەربارەی دۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق بیروڕایان گۆڕییەوە. لەمبارەیەوە هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە كردەوە.
دوایین پێشهاتەكانی گفتوگۆی هەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەكردنی كێشەكانیان و دۆخی ناوچەكە بەگشتی، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.