Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 12:06

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكی ئازەربایجان كۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

لە دووەم ڕۆژی بەرنامەیدا لە كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن لە ئەڵمانیا، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 2024/2/17 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئیلهام ئەلییێڤ سەركۆماری ئازەربایجان كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی دووبارە پیرۆزبایی لە سەرۆك ئەلییێڤ كرد بۆ هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی وڵات، هەروەها هەردوولا جەختیان لە هەڵنانی هەنگاوی پێویست بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان و هاریكاریی هاوبەشی ئازەربایجان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی، كردەوە.
لەمبارەیەوە باسیان لە ڕێكارەكانی كردنەوەی كونسولخانەی گشتیی ئازەربایجان لە هەولێر كرد كە هاوكار و یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەكان. هەروەها سەرۆك ئەلییێڤ نێچیرڤان بارزانی بۆ كۆنفرانسی داهاتووی نەتەوە یەكگرتووەكان دەربارەی گۆڕانی كەشوهەوا (COP29) بانگهێشت كرد كە بڕیارە ئەمساڵ لە ئازەربایجان ئەنجام بدرێت.
دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشە و مەترسییەكان لەسەر ئارامی و سەقامگیری، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو. تیایدا هەردوولا داكۆكییان لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و كاركردنی هەمەلایەنە بۆ ئەم مەبەستە، كردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.