ئێران سێ هاووڵاتی كورد ده‌ستگیرده‌كات.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی عەلی باقدەم ، سیروان بازرگان و حامید ئەمینی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندووه، ئه‌و سێ هاووڵاتییە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون.
هه‌نگاو له كۆتاییدا رایگه‌یاندووه، تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاری ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستگیركرانیان و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.