Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 18:50

سلێمانی... مانگی ڕابردوو 838 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایك بوون

کوردستان TV
100%

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2024) لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 2.315 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 1.621 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 838 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 425 منداڵ كوڕ بوون و 413 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 439 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 399 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 266 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 19 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 2 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و 136 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە و هەروەها 1.256 سۆنەریش گیراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.