کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ی2ی2024، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌دوای نیوه‌ڕۆ شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی باران بارین ڕوو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات، سه‌ره‌تا باران بارین له باكووری ڕۆژئاوای هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات و پاشان ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه ده‌گرێته‌وه، باران بارینه‌كه‌ش به شێوه‌ی بارانی مام ناوه‌ند ده‌بێت و له هه‌ندێ كاتیش لێزمه باران و هه‌وره تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئەو ناوچانەی ئەمڕۆ پێشبینی دەکرێت ئاستی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر وەک ( کۆیە و تەق تەق و هیران ) هەروەها بەشێک لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ڕۆژهەڵاتی و پارێزگای کەرکوک .
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سبه‌ی شه‌ممه 17ی2ی2024، ئاسمان به گشتی هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت هەروەها لە هەندێ کات هەورە تریشقە لەگەڵ دەبێت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه راشیگه‌یاندووه، پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 2 تا 4 پله نزمتر ده‌بێت له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14
سلێمانی : 10
دهۆک : 14
کەرکوک : 17
هەڵەبجە : 10
زاخۆ : 15
سۆران : 5
حاجی ئۆمەران : 0
گەرمیان : 18
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.