بە بەشداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەئەڵمانیا دەستپێدەکات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ی2ی2024، کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێده‌كات و تا ڕۆژی 18ی2 به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كۆنفراسه‌كه‌كه‌دا سه‌ركرده و به‌رپرسانی وڵاتان به‌شدارن و تاوتوێی شەڕی غەززە، ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەریای سوور و بارودۆخی ئۆکرانیا ده‌كرێت.
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌م 15ی2ی2024، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، بۆ به‌شداريكردن له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته ئه‌ڵمانیا.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، له ميانى كۆنفرانسه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئاساييش و سه‌قامگيریی له عێراق و ناوچه‌كه و جيهان گفتوگۆيان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه، هه‌روه‌ها تێڕوانينى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى ئه‌منيدا، گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌وڵدان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوورخستنه‌وه‌يان له ئاڵۆزى و پشێويى زياتر، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى وڵاتان، تاوتوێ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.