ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له شاری میونشن له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی راگه‌یاندین: كه‌مێك پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له شاری میونشن كۆبوونه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مشه‌و نێچیرڤان بارزانی و محه‌مه‌د شیاع سوودانی به‌جیا گه‌یشتبوونه وڵاتی ئه‌ڵمانیا به مه‌به‌ستی به‌شداربوون له 60ـه‌مین كۆنفڕانسی ئاسایشی جیهانی كه بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی ده‌ست پێ بكات.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی كۆنفڕانسه‌كه‌دا، بڕیاره سبه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرینگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌نجام بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.