كیلیان مباپێ ئه‌ستێره و هێرشبه‌ری فڕه‌نسی بڕیاری یه‌كجاری خۆی دا و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا به‌بێ به‌رامبه‌ر ریزی یانه‌كه‌ی پاریس سان جێرمان جێده‌هێڵێ.
فابریزیۆ رۆمانی پسپۆڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاوی كرده‌وه: مباپێ به روونی به ناسڕ خه‌لیفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی ڕاگه‌یاندووه كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا به‌بێ به‌رامبه‌ر ریزی یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێ و روو له یانه‌یه‌كی تر ده‌كات.
راشیگه‌یاند: تا ئێستا مباپێ و خه‌لیفی له‌سه‌ر خاڵه‌كانی رۆیشتن رێككه‌وتنی كۆتاییان نه‌كردووه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه هێرشبه‌ره فڕه‌نسییه‌كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ریزی یانه‌ی پاریس سان جێرمان جێده‌هێڵێ.
گرێبه‌سته‌كه‌ی مباپێ له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمان له كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو به‌كۆتا دێت، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه بۆ وه‌رزی داهاتوو روو له یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه یانه‌ی پاریس سان جێرمان له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا هه‌وڵی ته‌واوی خۆی بۆ مانه‌وه‌ی مباپێ دابوو، به‌ڵام هێرشبه‌ره‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی ره‌ت كردبووه‌وه كه له‌لایه‌ن یانه‌كه‌یه‌وه پێشكه‌شی كرابوو و له كۆتاییدا بڕیاری دا له هاوینی داهاتوو خولی فڕه‌نسا جێبهێڵێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.