جگەرەكێشان جگە لەوەی زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە ، هەروەها بە خوویەكی خراپ لەسەرتاسەری جیهاندا دادەنرێت و جگەرەكێشان كاریگەری خراپی لەسەر كۆئەندامی هەناسەدان هەیە و دەبێتە هۆی زیادبوونی هەوكردن و كاریگەریشی لەسەر رووخساری مرۆڤ هەیە لەوانە:
پیربوونی پێشوەخت: بەهۆی جگەرە كێشانەوە بچووكبوونەوەیەك لەو مولولانەی خوێن دەگوزانەوە لەنزیك پێستەوە دروست دەبێت و ئەوەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی گواستنەوەی ئۆكسجین و مەوادەكان بە پێست و دەبێتە هۆی دەركەوتنی چرچبوون و نیشانەكانی پیربوونی پێشوەخت.
كێشەی ددان: جگەرەكێشان بەهۆكاری سەرەكی شێرپەنجەی دەم و پووك و نەخۆشیەكانی پووك و كلۆربوونی ددان دادەنرێت و جگەرەكێشان دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی هاتوچۆكردنی خوێن و كەمبوونەوەی بەرگری پووك و زیادبوونی هەوكردن و بەكتریا زیانبەخشەكانی ناو دەم.
هەڵوەڕینی قژ: جگەرەكێشان دەبێتە هۆی لاوازبوونی قژ و پێكهاتەكانی جگەرە دەبێتە هۆی گۆڕانكاریی لە مووەكان و خێراتربوونی سپی بوون و هەڵوەڕینی قژ.
دەرنگ چاكبوونەوەی برینەكان: جگەرەكێشان دەبێتە هۆی رێگرتن لەگەیشتنی خوێن و ئۆكسجینی پێویست بە خانەكانی لەش و ئەوەش دەبێتە هۆی درەنگ چاكبوونەوە و یەكگرتنەوەی برینەكان.
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.