Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 02:28

سلێمانی.. لە مانگێكدا 46 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی تۆماركراوە

کوردستان TV
100%


بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی1ی2024،لە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ 46 تەرم كراوە بە مەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیانلەدەستدانیان كە 35 یان لە ڕەگەزی نێربوون و 11 یان لەڕەگەزی مێ بوون.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 8 گیانلەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 9 گیانلەدەستدان بەهۆی سوتاوی و 2 گیانلەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە  و یه‌ك حاڵەتی خنكان بەهۆی غاز و یه‌ك گیانلەدەستدان بەهۆی خنكان لە ئاودا و 18 گیانلەدەستدان بە هۆكاری جیاجیا بووە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.