وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، بەمەبەستی ڕێگریكردن لە ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو و کەمکردنەوەی مەترسیی دروستبوونی لافاو لە هەندێك شوێن و شەقامی شاری هەولێر، تیمەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و خزمەتگوزاری، سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەڵمەتێكی فراوانیان بۆ خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان بەڕێوەبرد.
وهزارهت ئاماژهی بهوهش كردووه، لەمیانەی ئەو هەڵمەتەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە كارمەند و ئامێری شارەوانی لە شێوەی چەند تیمێكدا بەشداریان تێدا كرد، مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و ئاوەڕۆی گەڕەک و شەقامە گشتییەکانی شاری هەولێر خاوێن كرانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.