Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 18:20

لە بۆردومانێكدا بۆ سەر باكووری ئیسرائیل 8 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

کوردستان TV
100%

میدیاكانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی ئەو هاژەكانەی لە باشووری لوبنانەوە ئاراستەی ناوچەی سەفەد لە باكووری ئیسرائیل كراوە، كەسێك كوژراوە و حەوت كەسی دیكەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزی بەرگریی ئاسمانیی توانیویانە ڕێگری لە هەشت هاژەك بكەن.
ئەمەش لە كاتێكدا وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە كە بنكەی فەرماندەیی باكوور كەوتووەتە بەر هێرشێكی هاژەكی و زیانێكی زۆری پێگەیشتووە.
شایانی باسە حزبوڵڵای لوبنان لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە چووەتە ناو ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە.
بەپێی ئامارێك كە ئاژانسی فرانس پرێس كۆیكردۆتەوە تا ئێستا لانیكەم 242 كەس لە باشووری لوبنان كوژراون كە 176 چەكداری حزبوڵڵای لوبنانن و 30 كەسیشیان مەدەنین كە سێ ڕۆژنامەنووسیان تێدایە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.