Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 16:24

شەپۆلێكی بەفری چڕ نیویۆركی سپی پۆش كرد

کوردستان TV
100%

سانترال پارك كە یەكێكە لە پاركە بەناوبانگەكانی نیویۆرك لە میانی چەند خوولەكێكدا هەشت سانتیمەتر بەفری لێ كەوتەوە و ئەوەش لە ساڵی 2022 بۆ یەكەمجارە بەفرێكی چڕی لەو شێوەیە ببارێت.
هاوكات لەگەڵ بەفر بارینەكە، زریانێكی بەهێزیش ڕووی لە ناوچەكە كردووە.
بەرپرسانی نیویۆرك لە دوێنێوە لە ئامادەباشی تەواو دان بۆ ئەگەری هەر چەشنە ڕووداوێكی نەخوازراو.
هەر یەك لە ویلایەتەكانی نیوجێرسی، پێنسیلڤانیا، ماساچوس كەوتنە بەر شەپۆلەكە و ئەستووری بەفر لە ویلایتی پێنسیلڤانیا گەیشتە 38 سانتیمەتر.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.