Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 14:27

دوو گەورە بەرپرسی ئیدارەی پێشووی ئەمەریكا: كاتی هێرشكردنە سەر ئێران هاتووە

کوردستان TV
100%

مایك پێنس،جێگری پێشووی سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا و مایك پۆمپیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریكا، وتارێكیان لە رۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ  بەناونیشانی "كاتی وەڵامدانەوەو هێرشكردنە سەر ئێران هاتووە" بڵاوكردۆتەوە.
لەوتارەكەدا هەر دوو گەورە بەرپرسەكەی پێشووی  ئیدارەی ئەمەریكا رەخنەی توند لە سیاسەتی ئیدارەی جۆبایدن بەرامبەر بە ئێران دەگرن،بەوەی كۆگای بەتاڵی میلیشیاكان دەكەنە ئامانج.
هەروەها داواش لە ئیدارەكە دەكەن لەو سیاسەتەیان پاشگەز ببنەوە كە بووەتە هۆی بەهێزبوونی ئێران لەناوچەكەدا.
هاوكات ئاماژە بەوەش دەكەن كە لەسەردەمی دۆناڵد تڕەمپ دا،سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا توانرا قاسم سولەیمانی،فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بكرێتە ئامانج.
هەردوو گەورە بەرپرسەكەی پێشووی ئیدارەی ئەمەریكا، داواش دەكەن هێرش بكرێتە سەر بنكە ئەتۆمییەكان و ژێرخانی ئابووری و سەپاندنی سزای توندتر بەسەر ئێران. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.