Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 19:36

سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق: ئایا ئێمە سەركەوتوو بووین لە جێبەجێكردنی سیستەمی فیدراڵی ؟

کوردستان TV
100%

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق لە وتارێكیدا كە لە رۆژنامەی شەرقولئەوست بڵاوكراوەتەوە دەڵێت: ئایا پێویستە هەندێك بڕگەی دەستووری دووبارە سەیر بكرێتەوە، یان میكانیزمی دەستكاریكردنیان پێشنیار بكەین.
دەشڵێت:چۆن دەتوانین پەیوەندی نێوان ناوەند و هەرێمی كوردستان ڕێكبخەین، ئایا ئێمە سەركەوتوو بووین لە جێبەجێكردنی سیستەمی فیدراڵی، یان دەبێ بچینە كۆنفیدراڵی، چۆن دەتوانین دەسەڵات بۆ دەوڵەت و دامودەزگاكانی بگەڕێنینەوە، گونجاوترین چارەسەر چییە، ئایا سیستەمی ئابووریمان سەركەوتوو بووە لە گەیشتن بە خۆشگوزەرانی، یان شكستی هێناوە لە گەیشتن بە كەمترین ئاستی گەشەسەندن.
ئاماژەی بۆ ئەمەش كردووە،ئەم كێشانە هەر دەمێننەوە ئەگەر نەگۆڕدرێن بۆ دیالۆگێكی جددی .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.