Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 08:14

خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ نووسه‌ر و شاعیر عه‌باس عه‌بدوڵا  

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ نووسه‌ر و شاعیر عه‌باس عه‌بدوڵا یووسف له‌به‌رامبه‌ر نیو سه‌ده‌ خزمه‌تكردن له‌ بواری شیعر و ره‌خنه‌ و تۆژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و ده‌ركردنی ده‌یان كتێبدا.

ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاتبه‌خشینه‌كه‌ به‌ ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و ڕەخنەگران و شاعیران به‌ڕێوه ‌چوو، كه‌ تێیدا بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وێژەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی نووسەرانی کورد لقی هەولێر، خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشییە نووسەر و شاعیر عەباس عەبدوڵا یووسف .

عه‌باس عه‌بدوڵا ناوێکی دیاری بزووتنەوەی نوێکرنەوەی شیعری کوردییە و خاوەن دنیابینی تایبەتی شیعری خۆیەتی و بە درێژایی نزیکەی نیو سەدە لە بواری شیعر و رەخنەدا، ناوێکی دیارە و خاوەنی دەیان کتێب و توێژینەوەی ئەدەبییە .

له‌ مەڕاسیمەدا ستایشی ئەزموونی دەوڵەمەندی نووسه‌ر کرا، هاوکات لەلایەن پارێزگاری هەولێر و بەشێک لە ئامادەبووانەوە خەڵات و رێزلێنان پێشکەشی شاعیر و نووسەر عەباس عەبدوڵا یووسف کرا.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.