Erbil 16°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:11

مانگی ڕابردوو نزیكه‌ی 4 هه‌زار بوتڵ خوێن لە سلێمانی له‌ بانكی خوێن وه‌رگیراوه‌

کوردستان TV
100%

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2024) لەبانكی خوێن لەشاری سلێمانی 7 هه‌زار و 690 كەس سەردانیان كردووە و س هه‌زار و 663 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.

ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌: مانگی ڕابردوو 885 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی تالاسیما و 554 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 331 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 129 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 951 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەبانكی خوێن 5.443 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 4.027 پشكنینی گروپی خوێن و 4.209 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2.187 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.