سوپای ئۆكرانیا ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند كە ڕووسیا لە شەوێكدا هێرشی بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر كیێڤی پایتەخت و باشووری وڵاتەكەی كردووە و لانیكەم كەسێكی مەدەنی بریندار بووە و زیانی بە بۆڕییەكی غاز و بیناكانی نیشتەجێبوون لە ناوچەی میكۆلایڤی كەنار دەریاكان گەیاندووە.
لەوبارەیەوە هێزی ئاسمانی ئۆكڕاینا لە تێلێگرام ڕایگەیاندووە كە سیستەمی ئاسمانی وڵاتەكەیان لە كۆی 45 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان 40 فڕۆكەیان لەناوبردووە.
هاوكات سێرهی پۆپكۆ، بەرپرسی ئیدارەی سەربازی لە كیێڤ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تێلێگرام رایگەیاند: هەموو ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانەی كە لە ئاسمانی كیێڤدا هەڵدرابوون، لەگەڵ نزیكبوونەوەیان لە شارەكە خراونەتە خوارەوە.
رووسیا بە 45 فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرشی كردە كیێڤی پایتەختی ئۆكڕاینا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.