فەرماندەیەكی سوپای ئەڵمانیا لە چاوپێكەوتنێكدا كە دوێنێ شەممە بڵاوكرایەوە، جەختی لە گرنگی ئەوە كردەوە كە هێزەكانیان لە ماوەی 5 ساڵدا تووشی جەنگێك ببن ،بۆیە لە سەرەتای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا مەشق و ڕاهێنانیان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خۆیان ئەنجامداوە.
ژەنەڕاڵ كارستن بریوەر، فەرماندەی سوپای ئەڵمانیا بە ڕۆژنامەی دی وێڵتی ڕاگەیاندووە،بە پشتبەستن بە شیكارییە جیاوازەكان، كاتێك ئەو مەترسییە ئەگەرییە دەبینم كە ڕووسیا دروستی بكات، دەبێ ئێمە لە نێوان 5 بۆ 8 ساڵ ئامادەكارییەكانی خۆمان ئەنجام بدەین.
جەختیشی لەوە كردەوە، ئەمە بەو مانایە نییە كە ئەو كاتە شەڕێك سەرهەڵبدات، بەڵام ئەگەری هەیە.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: لەبەر ئەوەی من سەربازم، دەڵێم: لە ماوەی 5 ساڵدا دەبێت ئامادە بین بۆ شەڕكردن.
جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەمە یەكەمجارە لە دوای كۆتایی هاتنی شەڕی ساردەوە خۆمان دەبینینەوە كە ڕووبەڕووی ئەگەری شەڕێك دەبینەوە كە لە دەرەوەی وڵاتەوە دەسەپێندرێت.
فەرماندەیەكی سوپای ئەڵمانیا : دەبێت خۆمان بۆ جەنگ ئامادە بكەین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.