د.وەسیم كەیلان، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پڕۆگرامی كۆنتڕۆڵكردنی جگەرە لە وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی هەواڵی عێراقییە ڕایگەیاندووە: عێراقییەكان ڕۆژانە 3 ملیار دینار بۆ جگەرە بە هەموو جۆرەكانییەوە خەرجدەكەن.
هەروەها گوتی: زیاتر لە 70%ی ئەو جگەرانەی هاوردە دەكرێن پشكنینیان بۆ ناكرێت.
گوتیشی: جگەرەی ئەلیكترۆنی كاریگەری خراپی لەسەر تاك و كۆمەڵگە هەیە، هەروەها هەندێكیان ماددەی هۆشبەرییان تێدایە، هەروەها پێویستە یاسایەكی نوێ سەبارەت بە جگەرەی ئەلیكترۆنی دەربكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە نیوەی عێراقییەكان بەدەست كێشەی جگەرەكێشانەوە دەناڵێنن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.