Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 21:44

ھێرشكرایە سەر بنكەیەكی ھێزەكانی ئەمریكا لە رۆژھەڵاتی سووریا

کوردستان TV
100%

گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران بە ئاراستەكردنی ژمارەیەك هاژەك، ھێرشیان كردە سەر بنكەیەكی ھێزەكانی ئەمریكا لە پارێزگای دێرازۆر لە ڕۆژھەڵاتی سووریا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە سەرچاوە خۆجێیەكانەوە راگەیەنراون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە ئاراستەكردنی ژمارەیەك هاژەك لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران، ھێرش كراوەتە سەر بنكەی ھێزەكانی ئەمریكا لە كیڵگەی غازی كۆنیكۆ لە پارێزگای دێرازۆر.
تائێستا ئەوە ڕانەگەیاندراوە كە ھێرشەكە زیانی لێ كەوتووەتەوە یان نا.
ھەروەھا سوپای ئەمریكا، ھیچ ڕاگەیاندراوێكی لەو بارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.