Erbil 15°C یەکشەممە 23 حوزەیران 22:47

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا كەمێك بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 10-2-2024 لە بازاڕەكانی بەغدا و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، نرخی دۆلار كەمێك بەرزبووەوە.
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەكانی كیفاح و حارسییە لەبەغدا نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە و بە 152 هەزار و 500 دینار بەرامبەر بە 100 دۆلار تۆماركراوە، لەكاتێكدا رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو نرخی 100دۆلار بە 152 هەزار و 200 دینار بووە .
هەروەها نرخی فرۆشتن لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا بەرزبووەتەوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 153 هەزار و 500 دیناری عێراقی، لەكاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 152 هەزار و 500 دینار.
سەبارەت بە هەولێریش لە ڕۆژانی پشووی فەرمیدا بۆڕسە ناكرێتەوە ، بەڵام  نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەرزبوونەوەی تۆماركرد و نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بە 152 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.