له رووداوێكی ده‌گمه‌ندا له كه‌لار گه‌نجێك سێ جار دڵی ده‌وه‌ستێ، به‌ڵام پزیشك و ستافی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار ژیانی بۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
رووداوه‌كه رۆژی سێشه‌می رابردوو كاتژمێر 2:51 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ روویداوه.
گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵ ده‌هێننه نه‌خۆشخانه كه باری ته‌ندروستی تێكچووه و بێهۆشه، پزیشكان و ستافی به‌شی پێشوازی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار به خێرایی به‌هانایه‌وه دێن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان ده‌ڵێت: گه‌نجه‌كه سێ جار دڵی له لێدان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام پزیشكان و ستافی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار دوای یه‌ك كاتژێر له ئیشكردن و شێلانی دڵی، دڵیان بۆ بووژاندۆته‌وه و ژیانیان بۆ گه‌ڕاندۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار باری ته‌ندروستی جێگیر ده‌كرێت، به‌په‌له ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئێستا باری ته‌ندروستی گه‌نجه‌كه ته‌واو جێگیر بووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه.
ڤیدیۆ: ئه‌مه‌ی خواره‌وه دیمه‌نی به‌هاناوه‌هاتنی گه‌نجه‌كه‌یه له ناو نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.