Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 00:23

نه‌واز شه‌ریف سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاكستان راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی پاكستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنی گشتی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ دوای تێپه‌ربوونی 18 كاتژمێر له‌ داخستنی سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن.

نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی پاكستان و سه‌رۆكی حزبی یه‌كگرتووی ئیسلامی پاكستان رایگه‌یاند كه‌ توانیویانه‌ زۆرترین ده‌نگ و كورسی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستبهێنن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كاتێكی تردا لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاكستان ناوی 51 كاندیدی براوه‌ی له‌ كۆی 256 كورسی په‌رله‌مانی ئاشكرا كردبوو، له‌و رێژه‌یه‌ش حزبه‌كه‌ی نه‌واز شه‌ریف 17 كورسی به‌ده‌ستهێنابوو‌، حزبه‌كه‌ی عه‌مڕان خان سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو كه‌ ئێستا له‌ به‌ندیخانه‌یه‌، 14 كورسی به‌ده‌ستهێنابوو‌، حزبی گه‌لی پاكستانیش كه‌ بیلاوال بۆتۆ كوڕی سه‌رۆك وه‌زیرانی تیرۆركراو بونه‌زیر بۆتۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، 12 كورسی به‌ده‌ستهێنابوو.

به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌ له‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی گشتی پاكستان دواكه‌وتووه‌، لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاكستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌‌ كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتی داهاتوودا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.