Erbil 15°C یەکشەممە 23 حوزەیران 22:58

ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا ماتۆڕسواره‌كان ته‌قه‌یان له‌ پزیشك و مامۆستایه‌ك كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق، ماتۆڕسواره‌كان ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له‌ پزیشكێك و مامۆستایه‌ك كردووه‌ و هه‌ردووكیان كوشتوون.

میدیاكانی پارێزگه‌ی به‌غدا بڵاویان كرده‌وه‌: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا دوو كه‌سی رووخسار پێچراو و شاراوه‌ به‌ سواری ماتۆڕسكیل ته‌قه‌یان له‌ پزیشكێكی بواری منداڵان كردووه‌ و ده‌ستبه‌جێ كوشتوویانه‌.

بڵاویشیان كرده‌وه‌: دوای نیوه‌ڕۆش له‌ گه‌ڕه‌كی حوڕییه‌ له‌ باكوری به‌غدا، به‌هه‌مانشێوه‌ دوو كه‌س به‌ سواری ماتۆڕسكیل ته‌قه‌یان له‌ مامۆستایه‌كی خانه‌نشین كردووه‌ و خه‌ڵتانی خوێنیان كردووه‌.

هه‌روه‌ها بڵاویان كرده‌وه‌: مامۆستا خانه‌نشینه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

میدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ به‌غدای پایته‌خت حاڵه‌تی كوشتن و تیرۆركردنی هاووڵاتییان زیادی كردووه‌ و تا ئێستاش هێزه‌ ئه‌منییه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ هیچ كامێك له‌ تاوانباره‌كان بدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیریان بكه‌ن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.