Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 00:39

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه‌ دوایین ئاماری قوربانییان بڵاو ده‌كاته‌وه

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ غه‌ززه‌ دوایین ئاماری قوربانییان به‌هۆی هێرش و بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ بڵاو كرده‌وه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: ژماره‌ی كوژراوان له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ‌له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌هۆی هێرش و بۆردومانه‌كانی ئیسڕائیل گه‌یشته‌ 27 هه‌زار و 947 كه‌س.

راشیگه‌یاند: ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشتۆته‌ 67 هه‌زار و 459 كه‌س.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ته‌نیا ئه‌مڕۆ له‌ سێ ئۆپه‌ڕاسیۆنی هێزه‌كانی سوپای ئیسڕائیلدا 107 كه‌س كوژراون و 142 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 126 رۆژ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ده‌ستپێكی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌نێوان سوپای ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئێستا شه‌ڕێكی چڕ و به‌رده‌وام له‌نێو كۆڵانه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.