زۆرێك لەخەڵكی بەتایبەت لەم وەرزەدا تووشی هەڵامەتی ووشك دەبن و جیاوازی نێوان هەڵامەتی ئاسایی و هەڵامەتی ووشك ئەوەیە لەكاتی تووشبوون بەجۆری یەكەم نیشانەكانی بەشێوەیەكی ئاشكرا دیارە وەك ئاوهاتن لەلووت و قوڕگیران و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و كۆكە، لەكاتێكدا نیشانەكانی هەڵامەتی ووشك تاڕادەیەك شاراوەیە و دەبێتە هۆی بێزاربوون.
چارەسەری هەڵامەتی ووشك بەهەمان رێگاچارەكانی هەڵامەتی ئاسایی یاخود سەرمابوون دەبێت ئەویش بەپێی ئەو رێنماییانەی پزیشك پێشكەشی دەكات لەگەڵ ئەو دەرمان و چارەسەرانەی بەكاردەهێنرێت.
نیشانەكانی هەڵامەتی ووشك:
لووت گیران: ئەمە یەكێكە لەنیشانە باوەكانی تووشبوون بەهەڵامەتی ووشك و كەسی تووشبوو ناتوانێت ڕزگاری بێت لەم گیرانە و زۆرینەی كات بەخاخی تایبەتی لووت گیران بەكاردەهێنرێت بۆ چارەسەر.
سەرئێشەی توند: سەرئێشەكە لەنیوەی سەردا و درێژدەبێتەوە بەرەو نێوچەوان لەكاتی تووشبوون بەهەڵامەتی ووشك و كەسی تووشبوو تووشی ئازاری توند دەبێت و دەكرێت ئازارشكێن یاخود مەڵهەم بەكاربهێنرێت بۆ كەمكردنەوەی ئازار.
هیلاكبوون: لەكاتی تووشبوون بەهەڵامەتی ووشك لەش تووشی هیلاكی و شەكەتی دەبێت و گرنگە لەم حاڵەتەدا كەسی تووشبوو پشوو بدات و لەماڵەوە بمێنێتەوە و بەرۆژدا بخەوێت و خۆراكی دەوڵمەند بە ئاسان و ڤیتامینەكان بخوات.
گرژبوون و ئازاری ماسوولكە: گرژبوونی ماسولكە بەیەكێك لەنیشانە بێزارەكانی هەڵامەتی ووشك دادەنرێت و كارەكاتە دەگاتە بوونی ئازاری توند لەهەندێك ناوچەی لەش، پێویستە كەسی تووشبوو دەرمانی ئازارشكێن و كیسەی ئاوی گەرم بەكاربهێنێت كە یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكان و ئازار.
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.