ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پۆلیسی گه‌رمیان گه‌نجێكی ده‌ستگیركرد كه له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند جارێك هه‌ڵسابوو به بێزاركردن و په‌لاماردانی مامۆستایانی قوتابخانه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی كه‌لار.
عه‌قید عه‌لی جه‌مال له راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: دوای ئەوەی لەلایەن مامۆستایانی قوتابخانە و باخچەی ساوایانی (پلان) لە شارۆچكه‌ی کەلار سکاڵا لە دژی تۆمەتبارێک تۆمار کرا کە ڕۆژانە بە ماتۆڕسکیل ببووە مایەی بێزارکردنی مامۆستایانی ئەو قوتابخانەیە و تەنانەت چەندین جار پەلاماری مامۆستایانی دابوو.
راشیگه‌یاند: بنکەی پۆلیسی کەلار بە هاوکاری تیمی کامیراوانی بەشی پۆلیسی کەلار دوای وەرگرتنی زانیاری لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە، توانیان تۆمەتبار بناسنەوە و دەستگیری بکەن.
عه‌قید عه‌لی جه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تۆمه‌تباره‌كه دانی بە تاوانەکەی داناوە و به‌هۆیه‌وه بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی (495) و (413) له یاسای سزادانی عێراقی بەندکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.