ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ره‌زامه‌ندییان پێشان دا بۆ له‌مه‌ودوا له یارییه‌كانی تۆپی پێ (كارتی شین) به‌كاربهێنرێت.
رۆژنامه‌ی (تێلیگراف)ی ئینگلیزی بڵاوی كرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی فیفا به كۆی ده‌نگ ره‌زامه‌ندی نیشاندرا كارتی شین له یارییه‌كان به‌كاربهێنرێ.
كارتی شین چییه و كه‌ی ناوبژیوان ئه‌م كارته به ڕووی یاریزان به‌رز ده‌كاته‌وه؟
كارتی شین كاتێك به‌ڕووی یاریزان به‌رز ده‌كرێته‌وه كه ناڕه‌زایی له بڕیاره‌كانی ناوبژیوان بگرێت یاخود هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كتیكی ئه‌نجام بدات، دوای وه‌رگرتنی كارته‌كه‌ش یاریزانه‌كه ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك بچێته ده‌ره‌وه‌ی یاریگه و یاری نه‌كات.
له كاتێكدا ئه‌گه‌ر یاریزان 2 كارتی شینی به‌ڕوودا به‌رز بكرێته‌وه، ئه‌وا به‌مانای ده‌ركردنی یه‌كجاری له یارییه‌كه‌دا دێت و هاوشێوه‌ی كارتی سوور ده‌بێت.
بۆ یه‌كه‌مجار كارتی شین وه‌رزی رابردوو له جامی یه‌كێتی ئینگلیزی به‌كارهێنرا و چاودێرانی وه‌رزشی به یاسا و رێكارێكی نوێی سه‌ركه‌وتوو وه‌سفیان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.