به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆگایه‌كی زه‌یتی زه‌یتوونی له شاری هه‌ولێر راگه‌یاند كه تێیدا زه‌یتی ئاسایی ره‌نگ كراوه و هه‌وڵدراوه به زه‌یتی زه‌یتوون به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا بیفرۆشنه‌وه.
ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند: لەلایەن تيمەكانی بەدواداچوون بۆ خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچووی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و كوالێتی كۆنتڕۆڵ، دەستمان گرت بەسەر کۆگایەکی (ڕۆنی زەیتی زەیتوون)ی ساختە و بێ مۆڵەت.
راشیگه‌یاند: لەم کۆگایەدا رۆنی زەیتی ئاسایی هاوردەکراو و بە رێگایەکی ساختە و بە بەکارهێنانی ڕەنگی سەوز (کەسک)، ڕەنگی زەیتەکەیان گۆڕیوە و کردوویانە بە زەیتی زەیتوونی سروشتی.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: دواتر زه‌یته ساخته‌كه لە تەنەکەی تایبەت کراوه و لۆگۆی ساختەی پێوە کراوه کە گوایە زەیتی زەیتوونی سروشتییە، هه‌روه‌ها بەنیازبوونه لە بازاڕەکاندا بە زەیتی زەیتوون و بە نرخێکی گران بیفرۆشنەوە بە هاووڵاتییان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تیمەکانیان دەستیان بەسەر کۆگاکە و سەرجەم کەلوپەلەکاندا گرتووه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە گیراوه‌ته‌به‌ر كه لەو کۆگایەدا کاریان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.