ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: لە رۆژی شەممەوە 10/2/2024 حاڵەتێكی ناسەقامگیری كەش لەدەریای سوورەوە چالاك دەبێت بۆ سەر ناوچەكانی سعوودییە و لە زۆرێك لەناوچەكانی عێراق تاوە باران و تەرزە بارین و دروستبوونی كەڵەكە ھەوری بە بروسكە دەبێت، ئەگەریش ھەیە ئەم حاڵەتە لەئێوارەی رۆژی شەممە 10/2/2024 بەشێوەیەكی لاواز كاریگەری لەسەر ناوچەكانی سنووری گەرمیان و سلێمانی و ھەڵەبجە و كەركوك ببێت بەبارانی مامناوەند و ھەندێ شوێنێش تاوە باران و بروسكە تیایدا چالاك دەبێت .
هەروەها گوتی: لە 15ی ئەم مانگەوە بەھۆی درێژبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆیەك لە باكووری زەریای ئەتڵەسییەوە بۆ سەر دەریای ناوەراست و ھێنانی بارستەیەك ھەوای زۆر شێدار و تەڕ شەپۆلێكی بەھێزی بارانبارین و ھەورە بروسكە سەرتاسەری ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بە رێژە و كاریگەری جیاواز دەگرێتەوە كە تیایدا پێشبینی بارانێكی زۆر دەكرێت و ئەمجارە بۆ ناوچەكانی سنووری گەرمیان و كەركوكیش بارانەكە زۆر باش دەبێت ، شەپۆلەكەش جیاواز دەبێت لەڕووی شێوازی ھاتن و دابەشبوونی بارانەكان كە بەشێوەیەكی بەرفراوان كاریگەری دروست دەكات.
گوتیشی: بەم شەپۆلە رێژەی بارانبارین زیاد دەبێت كە سوپاس بۆ خودا لە زۆرینەی ناوچەكان بەتێكرا بارانی ئەم وەرزە 2023-2024 تا ئێستا لەچاو ساڵانی ڕابردوو بۆ ئەم كاتە زیاتربووە .
شەپۆلێكی بەھێزی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.