Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 01:53

سەرۆکی دەستەی نەزاھە: ئامانجی حکوومەتی ھەرێم ئەوەیە گەندەڵی نەمینێت و دادپەروەری ھەبێت

کوردستان TV
100%


 سەرۆکی دەستەی نەزاھە لە ھەرێمی کوردستان رايده‌گه‌ێنێـت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەو کارنامەیەی پێشکەشی پەرلەمانی کوردستانی کردووە لە بواری چاکسازی  و نەھێشتنی گەندەڵی کاری زۆر باشی کردووە و ئێستاش بەردەوامە، گرنگترینیان وردبینیکردن بووە لە دۆسیەی فەرمانبەران و خانەنشینان و شەھیدان و بەئەلکترۆنیکردنی کار و خزمەتگوزارییەکانی حکوومەت، بۆیە ئامانجی حکوومەتی ھەرێم ئەوەیە گەندەڵی نەمینێت و دادپەروەری ھەبێت، ئەوەش لەو ڕێگایانەوە دەکرێت. 

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی نەزاھە لە ھەرێمی کوردستان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: کارنامەی  کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاتی پەرلەمانی کوردستان لە خولی پێنجەم دەنگی لەسەردا سەرجەم سێکتەرەکانی پەیوەست بە ژیانی خەڵکی تێدابوو بۆ ئەوەی چاکسازییەکی ھەمەلایەنی تێدا بکرێت کە بەشێکی پەیوەست بوو بە یاسای چاکسازی لە بواری مووچە و دەرماڵە و خانەنشینان، ئەویش وردبینیکردنە لە دۆسیەی فەرمانبەران و خانەنشینانی پێشمەرگە و شەھیدان، ئێمە وەکو دەستەی دەستپاکی ڕاسپێردرابووین بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی  یاساکە بکەین کە تا پەرلەمان لەکاردابوو چوار ڕاپۆرتی لەبارەی چاکسازییەکانەوە ڕەوانەی پەرلەمان کردووە، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاری زۆر باشی لەسەر یاسای چاکسازی کردووە و بەشێکیشی ماوە حکوومەت کاری لەسەر دەکات و چاوەڕێ دەکرێت بکەوێتە خولی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان و کارکردن بەردەوام دەبێت لەسەر پرۆسەی چاکسازی لە ھەرێمی کوردستان، چونکە ئەمە پرۆسەیەکی درێژخایەنە.

حاکم ئەحمەد ئەنوەر گوتیشی: جگە لەوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەنگاوێکی دیکەی ناوە ئەویش بەئەلکترۆنیکردنی کار و خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، لەمەش کاری باش کراوە گرنگترینیان پڕۆژەی ھەژماری من و بەئەلکترۆنیکردنی چەندین فەرمانگەی وەکو پاسپۆرت  و نشینگە و خەرجییەکانی حکوومەت و دادنووسییە، ئەمەش خاڵێکی دیکەی چاکسازییە، دەبێتە ھۆی ئەوەی بەرکەوتنی خەڵک و دامەزراوەکان کەمبێتەوە و ھۆکارێک دەبێت بۆ کەمبوونەوەی گەندەڵی. 

حاكم ئەنوەر باسی لەوەش کردووه‌: کاری زۆر باش کراوە لە بواری چاکسازی لە ھەرێمی کوردستان لە ھەموو سێکتەرەکاندا و ئیرادەیەکی زۆر باش ھەیە بۆ چاکسازی، چونکە ئامانجی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە دادپەروەری ھەبێت و گەندەڵی نەمینێت، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و بە ئەلکترۆنیکردنی کار و خزمەتگوزارییەکانی حکوومەت و کارکردنی لەسەر کەیسەکانی گەندەڵی نیشانی دەدات لەم کابینەیە حکوومەت ھەنگاوی باشی ناوە و چاکسازی باشی کردووە لە ھەرێمی کوردستان بۆ نەھێشتنی گەندەڵی  و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی ھەرێمی کوردستان. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.