Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 09:50

نەخۆشی هێپاتایتس و چۆنێتی خۆپاراستن

کوردستان TV
100%


ئەم جۆرە نەخۆشیە یەكێكە لە نەخۆشیەكانی ڤایرۆسی جگەر ، نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر سێ جۆرەو ئەم جۆرەیان یەكێكە لە نەخۆشیە كوشندەكان و پێویستە زۆر بەزوویی چارەسەر بكرێت .

بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی ئەم جۆرەی ڤایرۆسی جگەر ببنە هاوڕێی ئەم خۆراكانە :

ئەگەر بمانەوێت بە خۆراكی باش جگەرمان بپارێزین ، ئەوا دەبێت نانی ئەسمەر و برنجی قاوەیی و جۆ و شۆفان بخۆین ، ئەمە لەكاتێكدا هەموو جۆرە سەوزەهاتەكان و باقلەمەنیەكان و ماست و زەیتی زەیتون بەسوودن و هەوڵبدرێت لە رۆژێكدا دوو جار میوە بخورێت .

چۆنێتی خۆراك بۆ تووشبوانی ( هێپاتایتس ) :

توشبوانی ئەم نەخۆشیە پێویستە خۆراكی تایبەت بخۆن تاوەكو خواردنی نا تەندروست نەبێتە هۆی زۆر بوونی ڤایرۆسەكە ئەوانیش :

1. كەمكردنەوەی ئارد و نیشاستە ، ئەم خواردنانە كاتی زۆری دەوێت تا هەرس دەبێت و سەرچاوەی خۆراكی قورسن بەتایبەت نیشاستە زۆرجار زەمینەخۆش دەكات بۆ ڤایرۆسەكە ، بۆیە پێویستە خواردنی بێ‌ نیشاستە بخۆن .

2. نەخواردنی ئاوی روبار و كانیاوەكان ، ئەو ئاوانەی كە مرۆڤ و ئاژەڵ بتوانن پیسی بكەن نابێت بەكار بهێنرێت لەم كاتەدا ئاوی كوڵاو بخۆنەوە .

3. دوركەوتنەوە لە خواردنی خێرا ( فاست فود ) ئەم خۆراكانە لەبەر ئەوەی جوینی كەمتر دەوێت و زۆرتر لە ڕۆندا سور دەكرێنەوە وا باشترە نەخورێت ، سەرەڕای ئەمە جبس و شیرینی خامەدار هەرگیز نەخورێت .

4. ڕۆنی بەستو ، ئەم رۆنە بۆ توشبوانی ئەم نەخۆشیە هەرگیز نابێت بەكار بهێنرێت ، لەبەر ئەوەی ئەركی جگەر ئەوەیە چەوریەكان هەرس بكات و لەم كاتەدا جگەرێكی نەخۆش ناتوانێ ئەو كارە ئەنجام بدات .


ژێده‌ر- تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.