Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 06:27

لە دوو ھێرشدا لە باشووری ڕۆژئاوای پاكستان 81 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

کوردستان TV
100%

لە ئاكامی دوو ھێرشی جیادا لە دوو ناوچەی ھەرێمی بەلوچستان باشووری ڕۆژئاوای پاكستان كە یەكێكیان نووسینگەی كاندیدێكی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی كردە ئامانج، 35 كەس كوژران.
ئەمەش لە كاتێكدایە بڕیارە سبەی پێنجشەممە، ھەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی پاكستان ئەنجام بدرێت.
كەناڵی "جیۆ نیوز" بڵاویكردەوە كە بە نارنجۆك ھێرش كراوەتەوە سەر كاندیدی سەربەخۆ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمان، ئەسفەندیار خان كاكار پیشین لە ھەرێمی بەلوچستان.
ڕاشیگەیاندووە كە لە ئاكامی ھێرشەكەدا، 25 كەس كوژراون و 38ی دیكەش برینداربوون.
باسی لەوەش كردووە كە لە كاتی ھێرشەكەدا، ئەسفەندیار خان كاكار لە نووسینگەكەیدا نەبووە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەكە ڕانەگەیاندووە.
لە هێرشێكی دیكەدا بە نارنجنۆك ھێرش كرایە سەر باڵەخانەی "پارتی كۆمەڵەی عولەمای ئیسلامی" لە ناوچەی كیلا سەیفوڵڵا سەربە ھەرێمی بەلوچستان و لە ئاكامدا، 10 كەس كوژراون و ھەشتی دیكەش برینداربوون.
بەرپرسانی خۆجێیی لە ناوچەكە ڕایانگەیاندووە كە سەرۆكی ھەرێمی بەلوچستان، مەولانا عەبدولواسیع لە ھێرشەكە ڕزگاری بووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.