فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كرد چاو بەو سزایانەدا بخشێنێتەوە كە بەسەر بیست و یەك بانكی عێراقدا سەپێنراوە.
گوتیشی: ئەو بانكانە ڕۆڵی سەرەكی دەگێڕن لە دابینكردنی پارەی سەبەتەی خۆراك بۆ ئەو خێزانانەی كە داهاتیان سنووردارە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەنجامدا و تیایدا باس لە بەدواداچوون بۆ پێشهاتە ناوچەییەكان و پرسە نێودەوڵەتییەكان كە جێگەی نیگەرانی هاوبەشن، تاوتوێكرا.
هاوكات باس لەو هێرشانەی هەفتەی ڕابردوو كرا كە لەلایەن ئەمریكاوە كرایە سەر شوێنە سەربازی و مەدەنییەكان لە ناوچەی عوكاشات و قائیم، كە هێزە ئەمنییەكانی عێراقییان كردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەك لە هێزە ئەمنییەكان كوژران.
عێراق داوا لە ئەمریكا دەكات چاو بە سزاكانی سەر ژمارەیەك بانكی وڵاتەكەی بخشێنێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.