سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند هاژەكێكی ئاراستەی شاری حومس و لادێكانی كردوو دەنگی زیاتر لە 9 تەقینەوە لەناوچەیە بیستراوە.
بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەكان ، ئەو هاژەكە نەناسراوانە پێدەچێت ئیسرائیلی بن كە لە نزیك پاڵاوگەی حومس و قوسەیر و كێڵگەكانی ئاوراس لە نێوجەرگەی شاری حومس كەوتوونەتە خوارەوە،هاوكاتیش هێزەكانی سوپای سووریا و حزبوڵڵای لوبنان لەو شوێنە جێگیرن.
لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی "سانا"ی سوریا رایگەیاند: لەئەنجامی هێرشێكی سوپای ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەدا بۆ سەر شاری حومس و لادێكانی، چەند كەسێك كوژراون و برینداربوون، هەروەها زیانی ماددیش كەوتوونەتەوە.
هەروەها سانا لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە ڕایگەیاندووە، نزیكەی كاتژمێر 3:00ی بەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە)، ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی لە ئاراستەی باكووری تەرابلوسەوە دەستپێكرد و ژمارەیەك خاڵی لە شاری حومس كردە ئامانج.
ئیسرائیل چەند خاڵێكی سەربازیی حزبوڵڵای لوبنانی لەسووریا بۆردومانكرد
![](/content/upload/1/root/2ca3c762-7d18-4b2c-92dc-43a59c16b841_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.