كونسوڵخانه‌ی میسڕ له هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه ئێستا وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی پێشوه‌خته له‌سه‌ر به‌شێك له هاووڵاتییانی عێراقی هه‌ڵگیراوه، ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌توانن له ده‌روازه سنوورییه‌كانی وڵاتی میسڕ مۆری چوونه ژووره‌وه وه‌ربگرن.
كونسوڵخانه‌ی میسڕ له هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: ئێستا ڤیزای پێشوه‌خته له‌سه‌ر به‌شێك له هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی هه‌ڵگیراوه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌توانن له ده‌روازه سنوورییه‌كانی میسڕ مۆری چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرن.
ئه‌و به‌شه‌ی هاووڵاتییان كه ئێستا ده‌توانن له ده‌روازه سنوورییه‌كان مۆری چوونه‌ژووره‌وه بۆ وڵاتی میسڕ وه‌ربگرن بریتین له:-
1- هاووڵاتییانی خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵ و سه‌رووی ته‌مه‌ن 60 ساڵ.
2- گرووپه گه‌شتیارییه‌كان به‌و مه‌رجه‌ی كۆمپانیاكان له وڵاتی میسڕ باوه‌ڕپێكراو بن.
3- ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌سه‌ر پاسپۆرته‌كانیان ڤیزای وڵاتانی (ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا، وڵاتانی ناوچه‌ی شینگن، به‌ریتانیا، ژاپۆن، ئوستڕالیا و نیوزله‌ندا) هه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ی ڤیزاكه هێشتا ماوه‌كه‌ی مابێت.
4- ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ئیقامه‌ی وڵاتانی (ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا، وڵاتانی ناوچه‌ی شینگن، به‌ریتانیا، ژاپۆن، ئوستڕالیا و نیوزله‌ندا)یان هه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ی ماوه‌ی ئیقامهكه مابێت.
5- ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ئیقامه‌ی وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداویان هه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ی 6 مانگ له ماوه‌ی ئیقامه‌كه‌یان مابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.