Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:44

واده‌ی كۆتاهاتنی ئه‌م سه‌رما و سۆڵه‌ راگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی واده‌ی كۆتاهاتنی ئه‌م سه‌رما و سۆڵه‌ی راگه‌یاند كه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئەو شه‌پۆڵه‌ به‌فربارینه‌ی ئەمڕۆ یه‌كشه‌م‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌ کاتی بوو، لە ئەمشەو بەدواوە تا ئێوارەی رۆژی سێشەم دەبێتەوە بە باران، به‌ڵام لەهه‌مانكاتدا له‌ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفربارینەکە بەردەوام ده‌بێت.

راشیگه‌یاند: لە رۆژی چوارشەمه‌وه‌ کەشی ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت، لە باشووری ئەوروپاوە شه‌پۆڵێكی بەرزەپاڵەپەستۆی ھەوا بۆ سەرناوچەکانمان درێژ دەبێتەوە کە خۆی دەبینێتەوە لە ھاتنی بارستە ھەوای گەرم و سەقامگیربوونی کەشوھەوا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمی لە سەرەتای ھەفتەی ئاینده‌ زیاتر ھەستی پێ دەکرێت و پلەی گەرمی بە نزیکەیی بەراورد بە کاتی ئێستا لە سەرجەم ناوچەکان زیاتر لە 10 پلە بەرز دەبێتەوە و کەشێکی بەھارەیی لە ناوچە نزمەکان دەست پێ دەکات و هه‌روه‌ها لە ناوچە شاخاوییەکانیش کاریگەری سەرما کەم دەبێتەوە.

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی له‌ كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئەگەر ھەیە لە دوای ناوەراستی ئه‌م مانگه‌ شەپۆڵەکانی باران دەست پێ بکاتەوە و بەشێوەی تاوەباران و ھەورە بروسکەی بەھارییانە، باران ببارێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.