راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی له هێرشكردن و به ئامانجگرتنی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران له هه‌ردوو وڵاتی عێراق و سووریا به‌رده‌وام ده‌بن.
جه‌یك سولیڤان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م گوتی: هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر گرووپه‌كانی لایه‌نگری ئێران له‌نێو خاكی عێراق و سووریا به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
گوتیشی: ئه‌و شوێنانه‌ی له دوو رۆژی رابردوودا له عێراق و سووریا هاژه‌كباران كرابوون، پێگه‌ی سه‌ربازی بوونه و شوێنی چه‌كداری گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران بوونه.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه له ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌كردن لێیان و هێرشكردنه سه‌ریان، وه‌ڵامی توندیان ده‌بێت.
به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر تاوه‌ر 22 كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكایه له باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئوردن و كوژرانی 3 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و برینداركردنی زیاتر له 40ی دیكه، شه‌وی هه‌ینی رابردوو ئه‌مه‌ریكا هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر بنكه و باره‌گای فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له‌نێو خاكی عێراق و سووریا.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و باره‌گای گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له هه‌ردوو وڵاتی عێراق و سووریا به‌لایه‌نی كه‌م 40 كه‌س كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.