Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 08:20

ئەمڕۆ پارتی و یەكێتی لە سلێمانی كۆدەبنەوە

کوردستان TV
100%

هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی كۆدەبنەوە. 
سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی پارتی بە كوردستان تیڤی راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی كۆدەبنەوە.
 ئاماژەی بەوەش كرد، شاندی پارتی لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی پێكدێت و فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی سەرۆكایەتی دەكات و هەروەها بافڵ تاڵەبانی سەرۆكایەتی شاندی یەكێتی دەكات.
 بەپێی سەرچاوەكە لە كۆبوونەوەی ئەمرۆی هەردوولا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و دوایین گۆڕانكارییەكان دەكەن. 
هەروەها هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی كەركووك تاوتوێ دەكرێن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.